30 اردیبهشت 1403

إِنْ أُرِيدُ إِلَّا الْإِصْلَاحَ مَا اسْتَطَعْتُ وَمَا تَوْفِيقِي إِلَّا بِاللَّهِ عَلَيْهِ تَوَكَّلْتُ وَإِلَيْهِ أُنِيبُ

إِنْ أُرِيدُ إِلَّا الْإِصْلَاحَ مَا اسْتَطَعْتُ وَمَا تَوْفِيقِي إِلَّا بِاللَّهِ عَلَيْهِ تَوَكَّلْتُ وَإِلَيْهِ أُنِيبُ

ماڵپه‌ڕی فەرمی جەماعەتی ده‌عوەت و ئیسلاح

  • ژنێک و کچێک، لێواولێو لە دڵۆڤانی و خۆبەخشی...

    پوورە بەسێ، ژنێک بە دەستانی مەسیحایی، ئیبنی سینای وڵات و دایکە تێرزای کوردستان! دایکێکی دڵۆڤان و پسپۆڕێکی ژیانبەخش… یۆنێسکۆ، ڕێکخراوەی نێونەتەوەیی بۆ کلتوور و زانست، تا ئەمڕۆ زیاتر لە دوازدەجار، پێناسەی خۆی لە زانیاری واتە سەواد، گۆڕیوە و ڕۆژ و ساڵ بە دوای ساڵدا، زیاتر ورد بۆتەوە و بە ڕێژەی ئەزموونەکانی، کانگای مێشکی پسپۆڕانی ئاخنیوە و لە نوێترین ئاماژەدا، سەواد بە توانایی بەکارهێنانی زانیارەکان بۆ گۆڕانی پێویست لە ژیاندا، پێناسە دەکا

    نووسه‌ر:
    ڕەئووف ئازەری
  • کۆچەر بیرکار؛ گەنجێکی کوردە، لە یەکێک لە ئاواییەکانی ناوچەی مەریوانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە دایک دەبێت و پاشان دوای وەرگرتنی بروانامەی بەکەلۆریۆس لە بەشی بیرکاری زانکۆی تاران، پەنا دەباتە هەندەران و لە وڵاتی ئینگلیز لە زانکۆی ناتێنگهام وەردەگیرێت و دوای بڕێنی قۆناغەکانی خوێندن، لە زانکۆی کەمبریجی ئەم وڵاتە، دەست بە کار دەبێت و ئەو دوایییانە بە هۆی هەوڵ و چالاکی زانستی، خەڵاتی فیڵدزی جیهانی بە هاوبەشی لەتەک۳ کەسایەتی پسپۆری تر، پێ دەبخشرێت...

    ئەوەی گرینگە، ئەوەیە کە کاتێک چاو دەخشێنینە سەر نەخشەی تایبەت بە کۆچی مێشکەکان، ڕێژەی کۆچی هاووڵاتییانی ئێرانی بۆ هەندەران، لە سەر ئاستی جیهان، نرخی بەرزە و لەسەرووی زۆرینەی ولاتەکانە!

    نووسه‌ر:
    ڕەئووف ئازەری